ڕاپۆرتی تایبەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: دۆخی ژنان لە ئێران بەرەو خراپتر دەڕوات

ک.م.م.ک:

خاتوو مای ساتۆ هەواڵنێری تێبەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران، ڕۆژی هەینی ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، لە لێداونێکدا نیگەرانی خۆی لە تێکچوونی مافی مرۆڤ بەتایبەت لە بواری ژنان و کچان ڕاگەیاند و داوای لە حکوومەتی ئێران کرد بۆ ئەوەی مافی ژنان و هەروەها مافی ژیان ی خەڵک لە پێش هەر شتەوە دابنێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەی کە مای ساتۆ ماوەیەک لەوە پێش پێشکەشی کۆمەڵەی گشتی ڕێخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، نیگەرانی زیاتری لە کاردانەوەی توندی ئێران بەرانبەر بە بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی و گەڵاڵەی باڵاپۆش و پاکیزەیی ڕاگەیاند و هەروەها بابەتی مافی ژیانی تاوتۆی کرد و ئاماژەی خستە سەر زۆربوونی ئێعدامەکان و ڕێژەی ئەو زئندانیانەی کە بەبۆنەی تۆمەتگەلی وەکوو: بەغی، ئەفسادفی الارض و محاربە مەترسی سێدارەیان لەسەرە.

مای ساتۆ ماف ناسی ژاپۆنی کە بووە بە بێگری جاوید ڕەحمان نوێنەر و هەواڵنێری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران، ئەو ڕاستیەی وەبیرهێنایەوە کە ئێران هێشتا پەیناننامەی وەلانانی هەر چەشنە هەڵاواردنێکی دژی ژنانی پەسند نەکردووە، لە نەبوونی پێشکەوتنی ئاشکرا لە بوارە جیاجیاکانی مافی مرۆڤی لە ئێران بەتایبەت لە بواری هەڵسووکەوت لەگەڵ ژنان هۆشداری دا.

نووسەر؛ بێهنام شابازی، وەرگێڕان ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *