بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەممۆ ۲ی سەرماوەز قوتابیانی فێرگەی زانست وپیشەی پیرانشار لەناڕەزایی دەربڕین دژ بەدۆخی نەگونجاو وکەمبوونی پێداویستی خوێندن لەچوون بۆسەر پۆلەکانیان خۆیان بوارد.
یەکێک لەقوتابیانی ئەم قوتابخانەیە بەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوت کە ئەم قوتابخانەیە هەبوونی پشکی گاز بێ بەهرەیە وکەرەستەیەکیش بۆ جێگیرکردنی تینی پۆلەکان بوونی نییە،دوێنی ساردی پۆلەکەی ئێمە ۱٤ی ژێر سیفربوو ،بەهیچ تەرزێک نادەکرا لەپۆلەکەدا وانە بخوێنی،دەستەکانمان ڕچی بوو وبە پاڵتۆ وپەنجەوانەوە لەنێو پۆلەکە دانیشتبووین،بۆچی ئێمە چ تاوانێکمان کردووە کەدەبێ دۆخی قوتابخانەکەمان بەوچەشنە بێت،بۆچی بەرپرسانی پەروەردەو فێرکاری لەهەمبەر قوتابخانەی ئێمەوە خەمساردن .ناوەندی پەروەردەو فێرکاری بۆهەموو قوتابخانەکان تێچووی ساڵانە لەبەرچاو دەگرێ وپێویستە یاسایش بۆقوتابخانەکەی ئێمە ڕاستگۆ ویەکسان بێت.
بەرپرسانی قوتابخانە هۆکاری ساردبوونی ئەم قوتابخانەیاا لەبەر بێبەری بوون لەپشکی گاز بەئیدارەی پەروەردە وفێرکاری ئەم شارە ڕاگەیاندووە وتائەم ساتەوەختە بڕیارێک لەلایەن ئەوانەوە نەگیراوە.
جێگەی باسە کەزۆرینەی قوتابخانەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بێبەهرەن لەپێداویستی خوێندن وبەگشتی بنەماڵەی قوتابییەکان ئەم پێداویستییانە بۆقوتابخانەکان بەشێوەی خێرخوازانە دابین دەکەن.
جێی بیرهانینە کەلە بنەچە(اصل)ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کەئەرکی سەرشانی حکوومەتە کەرەستەی پەروەردە وفێرکاری خۆڕایی بۆهەموو گەلانی ناوئێران تاکۆتایی خولی کۆتایی دابین بکات وکەرەستە وپێداویستی خوێندنی باڵا تائاستی خۆبەڕێوەبەری وبێنیازی بەشێوەی خۆڕایی پەرە پێبدات .بەڵام زۆربەی خاوەن بیران لەوبڕوایەدان کە خوێندنی بەخۆڕایی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلەیاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی پێدراوە بەرەو لەبیرکردن دەکشێ وحکوومەت هێدی هێدی ئەم بەرپرسایەتییەی لەکۆڵی خۆی کردۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان