بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان باوک ودایکی قوتابیانی گوندی قۆری قەڵا جۆری ناڕەزایی دەربڕین وداواکاری خۆیان بەنیسبەت نەبوونی سیستەمی گەرم کەرەوە وپێداویستییە سەرەتاییەکان لەقوتابخانەکەیاندا بەناوەندی فێرکاری وپەروەردەی ڕوانسەر ڕاگەیاند.
کۆمەڵێک لە باوک ودایکانی ئەم قوتابییانە بەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاند کەپاش نۆژەن کردنەوەی دەروناوی ئاڕۆختە ی فێرگەکە لەلایەن باوک ودایکی منالانەوە بە خەرجی خۆیان،هێشتێ کێشەو گرفتی زۆری دیکە دەستەوداوێنی قوتابیانە ولەلایەن ناوەندی پەروەردە وفێرکاری شاری ڕوانسەرەوە دەسپێشخەرییەک بۆ نۆژەنکردنەوە وئامادەبوونی ئەم قوتابخانەیە نەهاتوەتە ئاراوە.
قوتابیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکەمترین پێداویستی فێرکاری وهەروەها نەگونجاوی وبەڕۆژ نەبوونی کەرەستە فێرکارییەکانەوە بەدۆخێکی قورسەوە درێژە بە خوێندن دەدەن وهەرساڵەو ڕێژەیەکی زۆر لەقوتابیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەژاری وکێشەی ئابووری ونەبوونی پێداویستییەکانی خوێندن لەقوتابخانەکان توانایی درێژەدان بەخوێندنیان نییە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان