ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، حوکمی ئێعدامی حەمید حسەین نەژاد حەیدەرانلووو خەڵکی گوندی سگریک سەربە چالدێران بەتۆمەتی بەغی لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ دەرکرا.
ئەم هاوڵاتییە لە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردییەوە، لەگەڵ چەند هاوڵاتی خەڵکی ئەفغانستان لە هێڵی سنووری چالدێران لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ڕاگواستن بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بە هاریکاری حیزبێکی سیاسیی کورد تۆمەتبار کرا.
ق.ش