ئێقباڵ زارعی  بە چوار ساڵ و چوار مانگ زیندانی سزا درا

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ئێقباڵ زارعی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامییەوە بە چوار ساڵ و چوارمانگ زیندانی سزا درا.

ئێقباڵ زارعی ۳۱ ساڵ تەمەن و خاوەن خاو خێزان و منداڵ، ڕۆژی دووشەمە ۲۱ ی پوشپەڕ لە ماڵەکەی خوێیدا لە گوندی “وەشەیەرە “لە بەشی سەرشیوی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا .

بەپێی زانیاریەکان ئێقباڵ زارعی پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی بە حیزبە کوردستانی ودژبەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە ماوەی سە مانگ  لە زیندانی سەقز دا بەند کراوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان