ئاگر تێبەردانی چیاکانی شاهۆ

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ ۱ی سەرماوەز ، سەرەتای پاش نیوەڕۆ هاووکات دارستانەکان و لەوەڕگەکانی شوانکارە،قۆری قەڵا،قەڵاگا،قشڵاق و مەنسوور ئاغایی ئاگر دران.

بە پێی سەرچاوەیەکی هەرێمی ،بە ڕوونی سەرچاووەی ئەم کردەوانە کە دەگەڕێنەوە بۆسپای پاسداران ئێران دەکرێت بەدوواچوونیان بۆ بکرێت ،سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەن مانگی ڕابردوودا پتر لە ڕابردوو لە هەوڵی دەستبەسەرا گرتی ناووچە شاخاویەکانە و دەیهەوێت بەرزاییەکانی و لووتکەکانی شاهۆ لە کۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە کاول کردنی دارستانەکان و لەوەڕگەکانی دەڤەری شاهۆ دەیهەوێت بگات بە مەبەستی خۆی.سەرەتا بە سووتاندن و وشک کردنی دارستانەکان و لەوەڕگەکان دەیهەوێت پایەگا نیزامیەکانی بتوانن هەمو شوێنێکی شاهۆ بە ڕوونی ببینن.و پاشان بە کاول کردن و لە ناوو بردنی ژینگە لە پڕۆسەی سیاسەتێکی درێژ خایەندا بە لە بەین بردنی سەرچاووە داهاتی خەڵکی ئەم دەڤەرە کە لە لەوەڕگەکان و دارستانەکان بۆ ئاژەڵداری دابین دەبێت ،خەڵک ناچار بکات بە کۆچ کردن و بەجێهێشت ناووچەکە بۆ ئەوەی بتوانێت سیاسەتەکانی خۆی ئاسانتر جێبەجێ بکات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لووتکەی ساناوو لە کێوەکانی شاهۆ و دەشتی یوونسی لە قۆڕی قەڵا پایەگا و شوێنی سەربازی زۆرتر کردووە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان