بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەوڵەتی تورکیا ڕۆژی دوشەممۆ ئەحمەدتورک لەچالاکانی مەدەنی وشارەداری هەڵبژێردراوی شاری مێردین لەباکووری کوردستان هاوڕێ لەگەڵ ئەمین ئیرماک شارەداری ناوچەی ئارتووکلوو دەسبەسەر کرد.ناوبروان پێشتر بەحوکمی وەزارەتی وڵاتی تورکیاوە لەپۆستەکەیان دوور خرابوونەوە.
پێنجشەممۆی ڕابردوویش بەهەڵکوتانە سەر شارەوانی وان، شارەداری هەڵبژێردراو لەپارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان(ه.د.پ) وچوارکەسی دیکە لەبەرپرسانی ئەم شارەداریەیان بۆتۆمەتی هاودەستی لەگەڵ پ.ک.ک دەسبەسەرکرد وهاوکات شارەداری کوردی شاری مێردین یش لەلایەن وەزارەتی ووڵاتی تورکیاوە لەپۆستەکەی دوورخرایەوە وشارەداری شاری سێرتیش دەسبەسەرکرابوو.
خاتوو گوڵتەن کیشناک شارەداری شاری دیاربەکر وەکوو گەورەترین شاری باکووری کوردستان دەسبەسەر وزیندانی کراوە.
دەوڵەتی تورکیا ئوپوڕاسیۆنەکانی خۆی بۆسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان گورجتر کردۆتەوە وتابەئێستە ۳٥شارەداری هەڵبژێردراوی باکووری کوردستانی دەر کردووە و وەزارەتی ووڵاتیش بۆ ئەم شارەوانییانە کەسی دەسنیشانکراوی حکوومی دیاری کردووە.
دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای پوچەڵ کردنەوەی ڕاوەیەتی سیاسی ٥۹کەس لەنوێنەرانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان لە پەڕلەمان تابەئێستە ۱۳کەس لەوانی بۆوینە ڕێبەرانی ئەم پارتەی دەسبەسەر ولەزیندان ئاخنیوە.
دوابەدوای کودیتای بەئاکام نەگەیشتووی ۲٥ی پووشپەڕی ڕابردوو، پەڕلەمانی تورکیا لەسەر ویستی دەوڵەت وبەپشتیوانی حیزبی دەسەڵاتدار وحیزبی جوڵانەوەی نەتەوەیی(م.ه.پ)بۆماوەی سێ مانگە لەتورکیا حاڵەتی ئامادەباشی وئەمنی ڕاگەیاندووە کەلەم دواییانەیشدا بۆ سێ مانگی دیکە درێژی کردۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان