ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ماردین دێهقانی کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی سەردۆش و دانیشتووی مەریوان دوابەدوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شەێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و چاررنوودی ئەم گەنجە ١٨ ساڵ تەمەنە ناڕوونە.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش