دەستبەسەری ئومید ئەحمەدنەژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەدرێژەی دەستبەسەرییە کوێرانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئومید ئەحمەدنەژاد گۆرانیبێژی ٣٥ساڵ تەمەنی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرا.

ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی قەجیاوا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *