ناڕەزایەتی خەڵکی بڵوان‌ئاوای دێولان بە دۆخی ڕێگاوبان و دەستێوەردانی هێزەکانی ڕژێم

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەمە یازدەی خەرمانانی٢٧٢٤، کۆمەڵێک کەسی ناڕازی خەڵکی ناوچەی بڵوان‌ئاوای سەر بە شاری دێولان، بە داخستنی ڕێگاوبان، ڕێگرییان کرد لە هاتووچۆی ماشێنەکانی سەر بە کانە ئاسنەکان.

دوابەدوای ئەم چالاکییەی خەڵکی ناڕازی کە ساڵانێکە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانیان سەرکەوتوو نەبووە، بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ڕەوانەی شوێنی ناڕەزایەتییەکان کران و چەندین ناڕازییان دەستبەسەر کرد.

جێی ئاماژەیه نزیکەی ٢٠ کەس دەسبەسەرکراون کە هەندێکیان بە ئامبولانس گواستراونەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو، دامودەزگاکانی ڕێژیمی ئێران، بەڵێنیان بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئەو ماشێنانە دابوو تا ئەوکاتەی ژێرخانی ڕێگاوبانەکان باشتر دەبێت؛ بەڵام ئەم بەڵێنەش جێبەجێ نەکرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *