کۆچی زۆرە ملەی کوردەکانی پێڕەوی ئایینی یارسان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەماوەی ئەم ساڵانەی دواین ڕێژەیەکی بەرچاو لەبنەماڵەکانی پێڕەوی ئایینی یارسان بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن،سەرکوت وبێ ڕێزییە ئاشکراکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێڕەوانی ئەم ئایینە لەناوچەکانی داڵاهۆ ناچارکراون بەکۆچی زۆرەملە بۆ دیکەی شارەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە بەدەیان بنەماڵەی کوردی یارسان لەناوچەی داڵاهۆی کرماشان  لەوەرزی بەهار کە کارلە مەزراکان و دەشتاییەکانی دەورووبەری قوروە،دێولان وسنە زۆرە ڕوو لەوشوێنانە دەکەن. لەوەرزی زستاندا کۆچ دەکەن بۆناوچەکانی دیکەی باشووری جوگرافیای سیاسی ئێران کە کار لەمەزراکان زۆرە.

یەکێک لەو کەسانەی کە ناچاربووە بەکۆچی زۆرە ملە کوتی  کەئێمە ناچارکراوین شوێنی ژیانمان چۆڵ بکەین .ئێدی توانای ژیان کردنمان لەوەها دۆخێکدا نییە،تەنیا پڕۆژەی دەوڵەت بۆئێمە لەداڵاهۆدا ئەوەیە کە دەست لەئایینی یارسان هەڵگرین وڕوو لەئایینی شێعە بکەین.

ڕێگەی ئیش وکارمان لەئیدارە حکوومییەکاندا نییە  ،هەرئەوەندەی کەزانییان ئێمە پێڕەوی ئایینی یاریین وەدەرمان دەنێن.ئیزنی کارو کاسبی گەلێک ئاستەم ترە بەنیسبەت ئێڕەوانی ئایینی ئیسلام..

گەر بمانەوێ دوکانێک بکەینەوە دەبێ ئیزن و واژۆی سەدان ئیدارە وکەسی لەگەڵ بێت.

یەکێکی دیکەیان کوتی،مناڵانمان ناچن بۆ قوتابخانە ،ئەگەری چونیان بۆ فێرگە بوونی نییە.یەکەم ئەوەی کە قوتابخانەیەک بوونی نییە ودویەم ئەوەی کە ئەگەر ئەوانیش کارنەکەن داهاتێکمان بۆژیان نییە،هەربۆیە چارەنووسێکی جیاواز لە دایک وبابیان چاوەڕێیان ناکات.ئێمە بە کەمترین پێداویستییەوە دەژین وهیچ کام لەپێویستییەکانی ژیان ،تەنانەت ئاو وکارەبا بۆئێمە بوونی نییە.ژن ومنال وتەنانەت کەسانی پیر وپەک کەوتەیش ناچارن لەم مەزرایانەدا کاربکەن.

زۆرینەی ئەو کەسانی کەناچارن کۆچ بکەن لەخێڵی سەنجابی(کورد وپێڕەوی ئایینی یارسان)نن. وزێدیشیان داڵاهۆی کرماشانە.

ماوەی بەرێ کۆمەڵێک لەپێڕەوانی ئەم ئایینە لەنامەیەکدا بۆ پارێزگاری کۆماری ئیسلامی لەکرماشان نووسیبوو کەتەنانەت کارمەندێکی پلەخواریش کەپێڕەوی ئایینی یارسانە لەئیدارە حکوومییەکاندا لەماوەی ۳٨ساڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دانەمەزراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان