ک.م.ک.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، محەمنەدفەریق شەریعەتپەنا، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لە سێ مانگی بەرێوە دەستبەسەر کرابوو نێزیک بە ٢٠ ڕۆژە کە ڕێگەی پێوەندی گرتن بە تێلەفوونیشی لێ زەوت کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان لەماوەی دەستبەسەری محەمنەدفەریق شەریعەتپەنا، هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێ هەواڵی دەستبەسەری کوڕەکەیان میدیایی بکەن.
محەممەدفەریق شەریعەتپەنا خەڵکی گوندی حاجیاوای بۆکان لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە کوردە بەردەست نییە.
ق.ش


