کوژرانی خوێندکارێکی کچی زانکۆی سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خوێندکاری تێرمی نۆیەمی بواری زانستی ئاژەڵی زانکۆی سنە وخەڵکی شاری قوروە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی سێ شەممۆ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەناوبراو ڕۆژی یەکشەممۆ بەهۆی “ڕووداوێک”وە بریندار دەبێ وپاش دوو ڕۆژلەڕۆژی سێ شەممۆ گیانی لەدەست دەدات.

زۆرینەی هاوڵاتیان وخوێندکاران لەو زانستگایە لەو بڕوایەدان کە تێزاب بەڕووداکردن وسوتان، لەکێوی ئاویەر یان لەبەرانبەر زانکۆی سنە لەهۆکارەکانی برینداربوونی ناوبراون.بەڵام هێشتا هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەرپرسی زانکۆی سنە،پاش پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی مردنی ئەم خوێندکارە،کوتی هۆکاری ئەم ڕووداوە لەبن لێکۆڵینەوەدایە وپرسی تاکەکەسی بووە وپێویستە ڕای بنەماڵەی ناوبراویش تاوتوێ بکرێت.

کۆمەڵەی مافی  مرۆڤی کوردستان