بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پاش سازکردنی دۆسیەی نوێ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دژ بە ئەحمەد تەمۆیی، بەندکراوی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ ناوبراوی لەو تۆمەتانەی بۆیان هەڵواسی بوو پاکانە کرد.
به گوێرەی ڕاپۆرتەکە وبەکوتەی khrn:«سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەممۆ ۲٦ی خەزەڵوەر بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی زیندانی ناوەندی ورمێ بە بانگ کردنی ئەحمەدی تەمۆیی ئەو بەڵگەنامەیەی کەلەلقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ تۆمارکرابوو بەشێوەی فەرمێ پێی ڕاگەیاندرا.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە «دادنامە» دادوەر مەحبووبی، بەپێی نەبوونی بەڵگەی گونجاو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەهەمبەر تۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە حکوومەت، حوکمی پاکانە و بێ تاوانبوونی بۆدیاری کراوە.»
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە «ئەم تۆمەتانە لەماوەی چوارساڵی ڕابردوەوە دژبەم زیندانییە سیاسییە لەئارادابووە و چەندد جارێکیش گوازراوەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ و ماوەیەکیش بەشێوەی تەمبێ کردن گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و لەکۆتاییدا پاش چوارساڵ ئەو دۆسییە سازدانە بەحوکمی دادگا داخرا.
ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی سێشەممۆ ۱٨ی خەزەڵوەر لەلقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ بەڕێوەچوو و دادوەر ڕایگەیاندبوو لەدە ڕۆژی داهاتوودا حوکمی سەلمێنراوی لەناو زینداندا پێ ڕادەگەیەنرێ.»
دەگوترێ؛ ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد کە خەریکە نۆیەمین ساڵ لە حوکمی ۱۵ ساڵەی خۆی تێدەپەڕێنێ، پڕوپاگەندەی دژبە دەسەڵات لەڕێی پێوەندی لەگەڵ پێگەیەنێرە بیانییەکان وهەروەها دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ناوبێر کرابوو. لەدوجار بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دادگا دادوەری دۆسیەکە ڕایگەیاندبوو کەتۆمەتەکان فیلێکی دەنگییە کەوەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ دۆسیەکەی خستووە کەبریتییە لەپێوەندی ناوبراو لەگەڵ پێگەیەنێرە بیانییەکان و دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤی لەسەر مژاری جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لەو زیندانه دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


