بانکی گیراوانی سیاسی و لەسێدارەدراوبانکی لەسێدارەدراوانسلایدەرمادە هۆشبەرەکانهەواڵەکان

خوڕەماوا؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ٤کەس لە حەوتووی ڕابردوو لە زیندانی پارسیلۆن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتیی کە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێرانەوە لە خوڕەماوا ئێعدام کران.

شیاوی باسە، ناونیشانی یەک لە هاوڵاتیان عەزیم ئەمرایی ـە کە تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە ڕاگەیاندنە حکوومی و نێزیک لە سیستەمی قەزایی جێبەجێکردنی ئەم حوکمانە ڕووماڵ نەکراون.

لە چوارچێوەی ئەم هەواڵەدا، هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی سەعید سپەهوەند لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە بێدەنگی تەواوی هەواڵگری بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان هەر لەم زیندانی ئێعدام کرا.

ق.ش

Related posts

دەسبەسەری هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

Rahim Kholafai

حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی داشکا

کەیوان کەریمی بۆجێبەجێ کردنەکەی گواسترایەوە بۆزیندانی ئەوین

Leave a Comment