ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ بەردەوام قوربانی دەگرێ/شەش کەس ئێعدام کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەکاتژمێرەکانی سەرەتای ئەوڕۆ ۲۴ی خەزەڵوەری ئەوساڵ شەش بەندکراوی مەحکووم بەئێعدام لەبەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کران.

حوکمی ئێعدامی کەرەم قولی زادە، ناسر حسێنی، جەواد ئەسغەری، عارف ئیسماعیلیان وفەڕوچ عابدینی ومەحکوومی خدری بەماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کرا. و بەگورجی تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراوان بەپێی فەرمانی بەرپرسی زیندان لەڕۆژانی ۲۰ بۆ ۲۲ی خەزەڵوەر لەگەڵ بنەماڵەکانیان دواین چاوپێکەوتنیان بەئەنجام گەیاندووە و سەر لەبەیانی ڕۆژی ۲۳ی خەزەڵوەر پاش هەژمارکردنی زیندانیان لەلایەن زیندانبانانەوە، ئەو کەسانەیان لە دیکەی هاوبەندییەکانیان جوێ کردەوە وگواستنیانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوون ئەم کەسانە بەتۆمەتگەلی سەربە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە.

جێگەی باسە کەلە چەندد حەوتەی ڕابردوو حوکمی ئێعدامی چەنددین زیندانی لەبەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان