لە سێدارە دانی شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی قەزوین

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ۱۷ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری قەزوێن لە سێدارە درا.

«حەسەن-خ» ۳۰ ساڵان، خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە تاوانی کوشتنی دوو کەس لە ساڵی ۱۳۹۰هه‌تاوی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ سزا درابوو. سزای ناوبراو لە ڕێکەوتی ئاماژە پێکراودا بە ڕێوەچوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانیانی کورد زۆر جار بە تۆمەتگەلی بێبنەما و جۆراوجۆر لە سێدارە دەدرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبردویی نێونەتەوەیی ئێران لە ساڵی ۲۰۱٤ زاینی لە جێبەجێ کردنی سزای سێدارە لە پلەی یەکمدا جێگای گرتوە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی بە پێی ئامارەکانی ڕێكخراوی لێبردویی نێونەتەوەیی، بۆ جێبه‌جێ كردنی سزای سێدارە دووای وڵاتی چین لە پلەیی دوومدا جێگای گرتوە. لە ساڵی ۲۰۱٥نێزیک هەزار کەس لە ئێران دا لە سێدارە دراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان