بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هاجەری پیری بەندکراوی سیاسی کورد کەلەڕەزبەری ۱۳٨٦ بە ۱۷ ساڵ زیندان وهەروەها مەنفای واتە دوورخستنەوە بۆ زیندانێکی دوور مەحکووم کراوە و لە بایەخمەندبوونی لە پێویستییە پزیشکییەکان بۆچارەسەری ڕێگیری دەکرێ.
بەگوێرەی هەواڵەکە هاجەر پیری ۳۳ ساڵ تەمەن، زیندانی سیاسی کورد خەڵکی شاری نەغەدە لەزیندانی ناوەندی کرمان ڕاگیراوە وسەرەڕای چڵک وکێمی لەڕادەبەدەر لەسیستەمی هەناسەکێشان لەچارەسەری ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕێگری دەکرێ،
هەروەها هاتووەکە ناوبراو لەنێو زیندانیانی بەتاوانی مەترسیدارەوە ڕاگیراوە کە ئەمە بۆخۆی لەگەڵ بنەچەی جیاکردنەوەی سزاکانی یاسای زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دژایەتی هەیە.
هاجەرپیری لەمانگی گوڵانی ۱۳٨٦ لەشاری نەغەدە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەنەغەدە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکراو پاش دوومانگ دەسبەسەری لەم شارە ڕاگوازرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ. پاش ۵ مانگلەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ کەتە بەر گرانترین ئەشکەنجەی جەستەیی وڕۆحی ولێپرسینەوە ولەکۆتایی دا لەڕەزبەری ساڵی ۱۳٨٦ لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ بەتۆمەتی ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت وهەروەها هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرابە ۱۷ ساڵ زیندان ودوورخستنەوەی بۆزیندانی کرمان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


