ئابدانان؛ خستنەڕووی بەڵگەکانی کوژرانی بامشاد سڵێمانخانی لەلایەن باوکیەوە لە ساڵوەگەڕی کوژرانیدا بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری Kmmk, کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەدەستمان گەیشتووە، لە ساڵوەگەڕی کوژرانی خوێندکاری زانکۆ بامشاد سڵێمانخانی خەڵکی دێلوڕانی ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە باوکی ناوبراو محەممەد سڵێمانخانی هەموو بەڵگەکانی خستەڕوو و ئاشکرای کرد کە کوڕەکەی هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و لەگەڵ کەسیش شەڕی نەکردووە و بەپێی ئەو بەڵگانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمەوە کوژراوە.

شیاوی باسە بامشاد سڵێمانخانی خوێندکاری ١٩ ساڵ تەمەن ڕۆژی ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبۆنەی دانانی چەندد ستۆری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێ و پاش ژەهراوی کردن و لێدانی زۆر ڕەوانە نەخۆشخانە دەکرێت و ڕۆژی ٧ی جۆزەردان واتە دوو ڕۆژ دواتر گیان دەسپێرێت و تەنانەت کاتێک لە نەخۆشخانە دەبێت هێزە ئەمنییەکان ڕێگری دەکەن لە سەردان و دیتن و پێراگەیشتنی لە بواری پزیشکییەوە و باڵاترین بەرپرسی قەزایی ڕادەگەیەنێت کە ناوبراو خۆکوژی کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *