ئیدی ڕێگەیەک بۆ بژیوی ژیان نابینمەوە/ئازار و ئەشکەنجە و دەسبەسەرا گرتنی کەلووپەلی دەسفرۆشان بەبیانووی گرتنی ڕێگەی هاتووچۆ لەشاری سنە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: یەکێک لەڕێدارانی هێزە ئینتزامییەکان بەناوی (سەرهەنگ دیانی) خەڵکی شاری قوم دەستی داوەتە ئازو وئەشکەنجی کاسبکاران ودەسفرۆشانی گۆڕەپانی ئێقباڵ ودەور مەیانی شاری سنە، هەروەها کۆکردنەو و دەسبەسەراکردنی کەلووپەلەکانیان.

ناوبراو بەهەڕەشە وجنێو وسوکایەتی، کەلووپەلی چایی فرۆشانی خڕکردۆتەوە وئازاریان دەدات.

بەپێی پێوەندییەک لەڕێی تلەفوونەوە کە یەکێک لەدەسفرۆشانی شاری سنە لەگەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گرتوویەتی، ئاشکرایان کرد کە درێژەدان بەژیان لە شاری سنە بەم دۆخە ناسەقامگیرە ئابووریە و بێکاری لە ڕادەبەدەر و نائەگەرە. تەنانەت توانی دابین کردنی بژیوی خۆم و بنەماڵەکەم نییە. لە ئێوارەوە تا درەنگانی شەو سەرقاڵی فرۆشتنی چایم بۆ پارویەک نان، بەڵام هەمدیسان ڕێگریم لێدەکەن وکەرەستەی کاروسەرچاوەی بژێوی مناڵەکانم لەلایەن سەرهەنگ دیانی دەستی بەسەردا گیراوە وبەهیچ چەشنێک نایهەوێ کەلووپەلی من و دیکەی دەسفڕۆشانی ناوشاری سنە بداتەوە. ئیدی ڕێگەیەک بۆ نانی شەوی مناڵەکانم نابینمەوە.

(دیانی) بەزۆرەملە ولێدان کەرەستەی کاری ئەم کاسبکارانە دەگرێ. ئەمە لەحاڵەتێکدایە کە دەسفرۆشان دژبە ناوبراو سکاڵایان لەناوەندی قەزایی بەرز کروەتەوە، بەڵام پشت گوێ دەخرێت.

دەسفرۆشی یەکێک لەپیشە تازە خوڵقاوەکانە کەلەم ساڵانەی دواین بەهۆی ناچاری وبێ کارییەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان گەشەی کردووە وچەشنی پیشەیەکی ساختەیی وبەپیشە لەهەژمار نەهاتوو ـــ بژێوی زۆرینەی بنەماڵەکان دابین دەکات.

جێگەی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کاری نەگۆڕ وبنچینەیی، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، حەشیمەتێکی گەورە وجێی تێڕامان لەگەنجانی کورد پەنایان بردۆتە دەسفرۆشی بۆدابین کردنی ژیانی ڕۆژانەیان.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەرکەوتەی قەرەباڵغی حەشیمەتی دەسفرۆشانی شاری سنە وەکوو ناوەندی پارێزگای سنە کەڕێژەی گەنجانی بێکاری ئەوشارە سەری لەئاسمان تەنیوە و زۆر بەرچاوە، وهەروەها ئازار وسوکایەتی هاوڵاتیانی دەسفرۆش لەلایەن ناوەندی سەربە حکوومەتەوە، بەهەر بیانوویەک درێژەی هەیە وتەنگی ژیانی پێ هەڵچنیون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان