بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی۱۹ی خەزەڵوەرتەقینەوەی مین لە گوندێکی سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێزیکی سنوری باشوری کوردستان بو بە هۆی بریندار بوونی هاوژینی شارۆمەندێکی خەڵکی ئەم دەڤەرە و بە یارمەتدیدانی خەڵکی گوندەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە گوندی دزاور لە نێزیکی سنوری باشوری کوردستان دایە کە ئەم تەقینەوە لە ناو زەوی کشتوکاڵدا ڕوویداوە و لە کاتێکدا بوە کە ئۆمێد مۆحسنی پوور هاوژینی قوربانی دەڵێت بۆ سەردانی باغ چونەتە ئەو دەڤەرە.کە لە ناکاو مینێک دەتەقێتەوە وی هاوژینی ناوبراو بریندار دەکات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە بە پێ گوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە ۷۰٦٫۲٥۰هەکتار لە زەویەکانی کشت وکاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە.
و کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕبوونی دوو دەیە بە دووای شەڕی ئێران و عێراقەوە تا ئێستاش هیچ هەنگاوێکی بۆ پاقژ کردنی ئەم مینانە نەناوە.و تەنانەت لە زۆر کاتدا دەستی کردوە بە مینڕێژ کردنی دەڤەرەکانی کوردستان ،و لە هەندێک دەڤەری نێوان سنوری باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی دژایەتی لەگەڵ پارتە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مینڕیژ کردنی دەستپێکردوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان