ئەحمەد ڕەشیدی کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە لە رۆژهەلاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە لەکۆبوونەوەی فەرمی گەڵاڵەی پەرەپێدانی کار و پیشەی بەردەوام وتی :کوردستان لەبواری بەرهەم هێنانی ناپەتی لە ئێران لە پلەی 26دایە و داهاتی سەرانەی ئەم پارێزگایە کەمترە لە داهاتی مامناوەندی ئێران.
هاوکات محەمەد سەعید نەقشی زادیان بەرپرسی ژووری بازەرگانی و بەرهەمەدەستی و کانزاییەکانی پارێزگای سنە وتی چ لە کوردستان و چ لەزۆربەی پارێزگاکانی ئێران زۆرترە و ئەمە لەحاڵێک دایە کە سەرانەی بەرهەمی ناپەتی گشتی ئێران لەم پارێزگایەدا بەگوێرەی پارێزگاکانی تر لە ئاستێکی نزم دایە .
بێکاری و نەبوونی کار و پیشەی ئەوتۆ هەڵاواردنی دام و دەزگا حکوومیەکان لەکاتی دامەزراندنی هێزی کار . کۆچی لە ڕادەبەدەری گوندنشینان لەکوردستان بەهۆکاری نەڕخساندن و جی بەجی نەکردنی کەلوپەلی مودڕن (بەڕۆژ)بۆ کەڵک وەرگرتن لە زەویەکشت و کاڵیەکان ,چاودێری ئەمنی و پۆلیسی لەسەر خەڵکی کوردستان تەنانەت ئەوکەسانەش کە ساڵانێکە چڕ و پڕ لەگەڵ ڕژیم دا هاوکاری دەکەن جیاوازی و هەڵاواردن لە درووس بوونی ژێرخانی ئابووری لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران بووەتە هۆکاری درووس بوونی لەمپەرێکی گەورە لەڕووی پەرەپێدانی ڕەوشی ئابووری . ئەمانە هەمووی بووەتە هۆکاری بێکاری و لاواز بوونی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لەم نێوانەدا لەچەند مانگی ڕابردوو زێدەتر لە پێشوو ڕەواڵەتی خۆی لە گەورە شارەکانی کوردستان وەک ;سنە ؛ئیلام ؛کرماشان؛مەهاباد؛بەڕوونی دەبینرێت و لەم نێوانەدا دەتوانرێت بەباشی لاوان و تەنانەت ژنانیش ببینریەت کەلەگۆشەو کەناری شۆستە و شەقامەکاندا لە ناوەندی ئەم شارانەدا سەرقاڵی دەست فرۆشین.
ناڕەزایەتی خەڵک لەم شارانەدا لەهەمبەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و توێژی خەڵکی مەدەنی و بازاڕی لەشەقامەکان بەرپرسانی ڕژیمی بەڕادەیەکی کەم نگران کردووە جابۆیە لێرەولەوێ بەڵێن گەلێکی لەم جۆرە کە گوایە کوردستان پێگەیە بۆ درێژمەودای 20ساڵە لەگەڵ گەڵاڵەهایەک کەدەتوانێت ئابووری لەکوردستان بۆ ئاستێکی باشتر ڕێنوینی بکات و یا داراییەڕاگیراوەکانی ئێران لەبانگە جیهانیەکان بۆ پارێزگا دوور دەست و پەراوێز خراوەکان وەکوو کوردستان تەرخان دەکرێت ،
هەروەها بڕیاری بەرپرسانی شارەداریەکان لەگەڵ دەس پێکردنی بەربڵاو بۆ بەرگری لە کارو پیشەی دەست فرۆشان لەناوەندی ئەم شارانەدا جێ بە جێ کراوە و لەلایەکی ترەوە پڕوپاگەندەی بەربڵاو لەبەشێکی هەرە زۆری میدیا و ڕۆژنامە فەرمیەکانی حکوومەت لە تەوەرگەلێکی ناوبەناو هەوڵی ئەوە دراوە کەئەم دەس فرۆشانە کە لە گۆشەو کەناری شەقامەکان دان وەکوو سەرمایەدارانێک بناسرێن کەبەشی هەرە زۆری داریی بانکییان هەیە تا بەم شێوازە لەکاتی هێرش و سووکایەتی و لێدان بەدەستی بەکرێگیراوانی شارەداری خەڵکی بۆ هەڵسوکەوتی شارەداریەکان لەم ڕێیەدا ڕوو ئەدات و هیچ جۆرە ناڕەزاییەتێک لە خۆیان دەر نەبڕن تا بەم شێوازە هەڵاواردن و بێکاری و جیاوازی لە شارەکانی کوردستان لەکاتی هەڵبژاردنی ئەندامانی شۆرای ئیسلامی پارلمانی ئێران کەم ڕەنگ بکریەتەوە.
بەشێک لە پێوەرە حکوومیەکان دەرخەری ئەوەن کە 27لە سەدی خەڵکی کاری لە ڕۆژهەڵاتی کودستان بێکارن ئەمەش لەحاڵێک دایە کەبەشێک لەکارناسانی ئەم بوارە لەو باوڕەدان ئاستی بێکاری کوردستان لە ژمارەی ئاماژە پێکراو زیاترە و پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە گونجایش و توانایی سیستمە ژینگەیی و چینی خوێندکاری لێ هاتوو و لێزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داهەیە کەبەدەگمەن لە پارێزگاکان و ناوچەکانی تری ئێران بەگشتی بوونی هەیە .بەڵام پارێزگای سنە و بەگشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزمترین ئاستی داهاتی ئێران بەگشتی دایە
(کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان)