دۆخی قوتابخانەی گوندی سپی گەڵا(سفیدبرگ)یسەربە جوانڕۆ نالەبارە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دۆخی قوتابخانەی گوندی سپی گەڵای جوانڕۆ سەربەکرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتەندرووست،بێ بەهرە لەکەرەستە وپێداویستی گونجاو وشوێنی پاکوخاوێن ڕاگرتنە وقوتابیان ناچارن لەکانتینێری بارهەڵگرتن دا وانە دەخوێنن

دایکی یەکێ لە قوتابیان بەهەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوت؛.کە ئەم قوتابخانەیە هیچ چەشنە پێداویستییەکی گونجاوی بۆقوتابیان نییە،ئەوان لەنێو کانتیتێری بارهەڵگرتندا وانە دەخوێنن کەهیچ چەشنە ئیمکانییەتێکی گەرم کەرەوە یان فێنک کەرەوەی تێدانییە.ولەوەرزی سەرمادا کۆرسی  وانەی مناڵەکانیان ساردە وتووشی ئانفلۆئانزا دەبن.

ئەوان لەدرێژەدا کوتیان کە کەس خۆی بەبەرپرسیار نازانێ.سکاڵامان بۆهەرشوێنێک بەرز کردۆتەوە،چەندد جاریش نامەمان لەلایەن خەڵکی گوندەوە ناردووە بۆ قایمقامەتی.مناڵەکانمان بەهۆکاری دۆخی نالەبنرێ پەروەردەوە دەستیان لەخوێندن هەڵدەگرن.

جێگەی باسە کەماوەیەکی بەرلەئێستە جێگری پەروەردە وفێرکاری ڕای گەیاند کە٤۰هەزار قوتابی لەدزفول لەم چەندد ساڵەی دوایدا لەم پارێزگایە دەستیان لەخوێندن هەڵگرتووە،کەدەتوانی مەزەندەی بکەی کە لەپارێزگاکانی ئیلام وکرماشان وسنەیش هەرلەسەر ئەم پێودانگەیە.

کارناسان لەوبڕوایەدان کە وەڕەس بوونی قوتابیان بەهۆی خوێندنی زمانێک جگە لەزمانی دایک،هەڵاواردنی حکوومی،نەبوونی پێداویستی فێرکاری،هەژاری ودەست کورتی بنەماڵەی ئەم قوتابییانە،لەهۆکارەسەرەکییەکانی کشانەوەی ئەم قوتابیانەیە لەخویندە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

هەبوونی قوتابخانەگەلێکی لەم چەشنە یەکێک لەبەرچاوترین سەرنموونەکانی بێبەری بوون وهەڵاواردنی حکوومی لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە،لەیاسای سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە بایەخمەندبوون لە پێداویستییەکانی فێرکاری تا ئاستی قۆناغی کۆتایی بۆهەمووان هاوسان وبەخۆڕاییە.بەڵام لەزۆرینەی قوتابخانەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبری ناونووسی قوتابیان بڕی ۱۰۰بۆ۳۰۰ هەزارتمەن لە سەرپەرشتی قوتابیان پارە وەردەگرن بەم حاڵەوەشە پێداویستی فێرکاری لەئاستێکی هەرخواردا دێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان