پارێزگای کرماشان پلەی یەکەمی بێکاری هەیە لەجوگرافیای سیاسی ئێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوەندی ژمێریاری ئێران نوێترین ئاماری خۆی لەپێوەندی لەگەڵ کاروپیشە وبێکاری ئاستی پارێزگاکانی هەڵکەوتوو لەجوگرافیای سیاسی بەم شێوەیە ڕاگەیاند؛

بێکاری ۵۷ملوێن کەس لەحەشیمەتی ۷۹ملوێنی ئێران،بەچەشنێک کەلە بەرانبەر هە کەسێکی خاوەن پیشە لەئێران پترلە ۲.۵کەس بێکارن.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم ناوەندە پارێزگای کرماشان لەکۆتایی ساڵی ۹٤ بە ژمارەی ۱۷.۶ لەسەت بێکارترین پارێزگا لەجوگرافیای سیاسی ئێران ناوبانگی دەرکرد،هەروەها لەکۆتایی بەهاری ۹۵یش پلەی بێکاری ۱۹.۲بۆخۆی دیاری کرد.

بەراوەردی نێوەنجی ساڵانەی ئاماری بێکاری لەکرماشان لەساڵی ۹۲ تا۹٤ ڕەوتێکی ڕوولە هەڵکشانی بەخۆیەوە دیوە بەچەشنێکە بێکاری کرماشان لەم ساڵانەدا بەڕیز ۱٤.۶ ،۱٥.۷ و۱۷.۶ لەسەت ڕاگەیاندراوە.

ئەحمەدی ئەسغەری نوێنەری دەست نیشان کراوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پارێزگای کرماشان کوتی:ترافیکی شاری کرماشان بەنیسبەتی ساڵانی پێشوو دانەبەزیووە وهەندێ جاریش هاوشانی ترافیکی تارانە ،ئەمە لەحاڵێکدایە کەتەنانەت یەک کیلۆمەتریش ئازادەڕێی نییە،لەزۆرینەی پارێزگاکان سەرانەی شوێنی وەرزشی ناوەندی پارێزگا پتر لەدیکەی شارەکان بەڵام لە کرماشان لەسەد دا ۳ی کەمە.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەکرد کە بەرپرسانی کرماشان کانگا بەردییەکانی ئەم پارێزگایە هەروەها بەگۆترە وبەبێ ئامادەکردن دەفرۆشن.

کارناسان  کاولکردن وتێکدانی ژێرخانەکانی پارێزگای بەهۆی وەگەرنەخستنی سەرمایە،هەڵاواردنی سیستەمیانی حکوومی،بایەخنەدان بەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،کەمتەرخەمی وهەوڵنەدان بۆ بەبەهرەگەیاندنی پڕۆژەگەلی گەورەی وەکوو ئاسنەڕێی کرماشان(هێڵی شەمەندەفەر)، دانەمەزراندن وکارنەدان بە هێزو پوتانسییەلە خۆجێییەکان وبوونی لەڕادەبەدەری هێز وڕادەی زۆری بەرپرسانی ناخۆجێیی وەکوو کۆی هۆکارەکانی ڕێژەی زۆری بێکاری لەم پارێزگایە هێنایە بەرباس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان