ئەفسانە بایزیدی بەندکراوی سیاسی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێسترا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۱٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۹۵ی هەتاوی ئەفسانە بایزیدی زیندانی سیاسی کورد گواسترایەوە بۆژووری تاکەکەسی.
بەگوێرەی هەواڵەکە پاش تێهەڵچوونی ناوبراو لەگەڵ چەند زیندانییەکی سەربەحکوومەت(سیخۆر) لەسەرداوای شۆرای تەکووزی(انضباط)ی زیندانی ناوەندی کرمان بۆماوەی حەوتوویەک ڕاگواسترا بۆ ژووری تاکەکەسی. هەروەها شۆرای ناوبراو فەرمانی کردووە سەڕای ڕاگرتنی لەژووری تاکەکەسی،مافی کەڵک وەرگرتن لە لەهەر چەشنە پێوەندییەکی وەکوو چاوپێکەوتن وتلەفوونی لێ زەوت بکرێت.
بەکوتەی یەکێک لەنزیکانی ناوبراو،بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە پاش مەنغا کردنی بۆزیندانی ناوەندی کرمان تائەم ساتەوەختە بەهۆی دووری زۆری ئەم زیندانە لەشوێنی ژیان وکەمبوونی باری ماڵی بنەماڵەکەی نەیان توانیوە بچن بۆچاوپێکەوتنی ولەم ماوەیشدا تەنیا توانیویانە دووجار لەڕێی تلەفوونەوە پێوەندی پێوەندی پێوە بگرن.
جێی بیرهانینە کەهێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ۵ی گوڵانی ئەوساڵ بەبێ هەبوونی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە ماڵی ئەفسانە بایزیدی وپاش پشکنینی ماڵ وشتوومەکە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەریان کردو وپاش چەندد مانگی بێ ئاگابوون لە دۆخی ناوبراو،ڕۆژی دووشەممۆ ۱۱ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هەناردەی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی ورمێ کراو وبەتۆمەتی “کوردبوون وپێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان وپڕوپاگەندە دژبە حکوومەت وبێ ڕێزی بەشکۆی ڕێبەر” تۆمەتەکەی بۆپشتڕاست کرایەوە .
لەکۆتایدا ڕۆژی یەکشەممۆ،۳۱ی گەلاوێژ لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەمەهاباد،لەلایەن دادوەر جەوادی کیا لەدادگایەکی نادادوەرانە محاکمە وپاشان چوارساڵ زیندانی کردن ودوورخستنەوەی بۆ زیندانی ناوەندی کرمانی بەسەردا سەپێنرا.
جێگەی باسە کە، ئەفسانە بایزیدی لە ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٤یش لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبۆکان دەسبەسەرکرا ولەڕێکەوتی ۳ی سەرماوەز بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبەحکوومەت وبێ ڕێزی بەشکۆی ڕێبەر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد لەمەهاباد دووساڵ زیندانی تەعزیری بۆبڕدرایەوە،بەڵام پاش ناڕەزایی دەربڕین ی ناوبراو بەم حوکمە وبەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بووبە دووساڵ هەڵواسراو وپاشان ڕۆژی پێنج شەممۆ ٨ی بەفرانباری ۱۳۹٤ لەزیندان ئازادکرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان