یوکسەکداغ : بەردەوامین لە بەرخۆدان
فیگەن یوکسەکداغ کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیا دەستگیرکرا، لە پەیامێک ا سڵاوی خۆی بۆ گەل و تایبەتبۆ هەموو ژنان ناردو و لە نامەکەی دا ئێژێت :”سەربەرزو بەرخۆدێر بن.”
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کە دوێنێ شەو لە ئاکامی هێرشی نوێی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکووری کوردستاندەستبەسەر کراو لە ئامەد لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا، دواتر لەلایەن دادگاوە بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرا، لە بەرامبەر داواکاری گشتیدا وتبووی :”هیچ داواکاری و هیوایەکم بە ئێوە نیە.
لەبەر خەباتی سیاسیم تەنیا گەلەکەم کە منیان هەڵبژاردووە دەتوانن حساب لەمن بخوازن”. هەروەها وتوویەتی “من نابمە ڕۆڵگێڕی شانۆی دادگایی ئەردۆغان کە خۆی دواڕۆژێکی سیاسی لێڵی هەیە.
دوای ئەوەی فیگەن یوکسەکداغ دەستگیر کرا پەیامی خۆی بۆ ژنان ناردوە و ئێژێت :”سەربەرزو بەرخۆدێر بن”
دواتر فیگەن یوکسەکداغ بە فڕۆکە لە شاری ئامەدەوە بەرەو گرتوخانە گواسترایەوە.
جێی ئاماژەیە فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی هە د پ هاوکات لە گەڵ کۆمەڵێک لە پارلمانتارانی دیکەی کورد لە لایەن تورکیاوە دەسبەسەر و رەوانەی گرتوخانە کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان