پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی ـHDP لەزیندانەوە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەلاحەدین دەمیرتاش لەڕێی پارێزەرەکەیەوە پەیامێکیان ئاراستەی گەلی کورد کرد کەبەم جۆرەیە،
سەلاحەدین دەمیرتاش:
ئێمە لەگەڵ قۆناغێکی نوێ لە کودتا بە دەسپێشخەری حکوومەت ودانیشتوانی قەڵا دەستەویەخەین،بەڵام با دانیشتوانی ناو قەڵا برانن، ناتوانن بە فڕت وفیڵ وپلانی مناڵانە ئیرادەی ئێمە تێک بشکێنن.من وهەڤاڵانم لەبەرانبەر ئەم کودتا نایاساییەدا لەهەرشوێن ولەهەر قۆناغێکدا ڕاوەستە دەکەین وپتەوترلە پێشوو دەمێنینەوە، باهەمووان بزانن کەئێمە بەهەوڵدان بۆ هێنانە ئارای ئاشتی،ئازادی ودیمۆکڕاسی کە خواستی سەرەکی گەلەکەمانە بەگرێدراوی دەمێنینەوە. ئەم ڕۆژە دژوار وپڕ لەنکۆڵی وحاشاگەریانە بەزوویی یان لەدرێژ ماوەدا لەبەرانبەر بەرخۆدانی ئێمە کۆڵ دەدەن وبنەبڕ دەبن.ئەوانەی وادەڵێن ڕەنگە بتوانین ئیرادەیان تێک بشکێنین ،بەم پلانە ساویلکانەیان تەنیا داماوی وبێ دەسەڵاتیان دەخەنەڕوو.مەرج وپێش مەرجەکان هەرچیک بن بەلای ئێمەوە گرنگ نین ئێمە هەوڵ وچالاکی دیمۆکڕاتیکی خۆمان درێژە پێ دەدەین.ئێمە هاواری دیبێنتی وبانگەشەکردنمان بۆئاشتی بەدەنگێکی بەرزترلە پێشوو دەڵێینەوە.ئەشق وئەمەگ وسڵاوی هەڵقوڵاوی ناخم پێشکەش بە هەڤاڵانم داکەم.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان