کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی: دەستبەسەر کردنی سەرۆک شارەوانییەکان زۆر ڕاشکاوانە دژی کوردە

کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە سەر ڕەوشی باکوری کوردستان و دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەشاری باکوری کوردستان ئامەد هاتە دەنگ و ناڕەزای خۆی دەربڕیوەوە.

«ڕاوینا شەمداسانی» وتە بێژی کومیساریای پایە بەرزی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێو نەتەوەیی ڕۆژی هەینی ۲۸ ئوکتوبر لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند؛ خاتوو کشناک و بەڕێز ئانلی لە دوایین دەستبەسەر کراوەکانن کە بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک هەڵبژێردراون لە ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی تورکییەدا. بە پێی ڕاپۆرتگەلێک کە بە ئێمە گەیشتوە دەیان کەسی تریش دەستبەسەر کراون یان لە سەر کار وەلا نراون.

کۆمیساریای پایە بەرزی مافی مرۆڤی ڕێکخراوای نێو نەتەوەیی جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی بەربەست دروستکردن بۆ ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ سەردان کردنی ودیتنی ناوچە کێشە لەسەرەکانی تورکییە و بەتایبەت ژێر پێخستنی مافی کورد و نەتەوەو گروپ و دەستەی جۆراو جۆر لە تورکییەدا و کارمەندانی حکومەت کەلەسەر کار وەلانراون.

حکومەتی تورکییە بە هەل وەرگرتن بۆ سەرکوت بەهۆی ڕاگەیاندنی دۆخی تایبەتەوە لە وڵاتەدا دەست لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ناپارێزێت.

شایانی باسە لە دوای هەڵایسانی شەڕەوە لە لایەن ئاک پارتییەوە زۆربەی ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەکان لەو وڵاتەدا داخراو و چەند ڕۆژ بەرێ هاوسەرۆکانی شارەوانی شاری ئامەد لە لایان پۆلیسی تۆرکیاوە لە باکوری کوردستان دەستبەسەر کران کە ناڕەزایەتییکی فراوانی جەماوەری لە ناو و لە دەرەوەی وڵاتی بەدوای خۆیدا هێنا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان