بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەندامی شۆراو وسەرۆکی کومیسیۆنی ڕێخستن ودامەزراندنی پەڕاوێزی شاری شۆرای ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کوتی کە۵٤٪ لەحەشیمەتی شاری سنە لەکەنارەکانی شار وناوچە دابڕاو وتەریکەکانی شاردا نیشتەجێن وهەر ئەم بابەتەیش کێشە وگرفت وقەیرانی تایبەتی سازکردووە. ناوبروو لەبەشێکی دیکە لە وتەکانیدا کوتی کەدۆخی ئاوەدان کردنەوەی شاری سنە هەم لەناوەند وهەمیش لەپەڕووێزەکاندا گرفتی هەیە.
جێگەی بیرهانینە ڕۆژنامەی جیهانی پیشە (جهان صنعت) لەپێوەندی لەگەڵ مێهرەجانی نێونەتەوەیی شوێنە نیشتەجێیەکانی هەژار نشینی شاری نووسی:
شارەکانی سنە، بەندەرعەباس، زاهیدان وکرماشان سەرپۆپەی نشینگەکانی نافەرمین لەئێراندا وپترلە ۶۰٪ لە قەوارەی حەشیمەتی لەم ناوچانە نیشتەجێن.
زۆربەی نشینگەکانی هەژارنشین ونافەرمی لە چەندد دەیەی ڕابردوودا گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.
بێکاری لەسێ پاپێزگای سنە (کوردستان)، کرماشان وئیلام بەردەوام بە ئامارگەلی نیوە وناتەواو لەلایەن بەرپرسان وبەڕێوەبەرانی حکوومییەوە ڕادەگەیەنرێت وەکوو سەرنموون لەساڵی ۹۳ بەپێی ڕاوبۆچوونی عەلەوی نوێنەری دەست نیشانکراوی سنە، ڕێژەی بێکارانی ئەم پارێزگایەی ۱٥۰ هەزارکەس ڕاگەیاندووە کەبە لێکدانەوەیەکی ئاسایی ڕێژەی بێکاری لەپارێزگای سنە ژورترلە ٤۰ لەسەتە، ولەسەرەتای ساڵی ۹٤ ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاری لە پارێزگای سنەی بەپترلە ۱٦٪مەزەندەکرد کەبەپێی ئەم هەڵسەنگاندنە، پاش پارێزگای لوڕستان شوێنی دویەمی وڵاتی لەڕوانگەی بێکارییەوە بۆخۆی تەرخان کردووە ولەساڵی ۹٤ سێ پارێزگای سنە (کوردستان)، کرماشان وئیلام یش نرخ بێکارییان بە ڕیز لەنێوان ۲٨بۆ ۳۲ لەسەت ڕاگەیەندراوە.
ڕێژەی بێکاری ٤۰٪گەنجانی ئیلامی بەبەراوەردلەگەڵ ڕێژەی بێکاری ۲۷/۲٪ی مامناوەندی ووڵات؛ ڕێژەی ۲۵٪دەرچوانی زانکۆکانی پارێزگای سنە جێی وردبوونەوە وتێڕامانە.
لەساڵی ۹٤ داهاتی ساڵانەی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەنیسبەتی کۆبەندی وڵات زۆر خوارتر بووە وهەربە پێی ئەم ئامارە لەساڵی ٨۵ داهاتی ساڵانەی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نێزیک بە ملوێن ونیوێک بووە. ئەمە لەحاڵەتێکدایە کە کۆبەندی داهاتی تاکی ئێران نێزیک سێ ملوێن وچوارسەدهەزار تمەنە تۆمار کراوە وهەر بەم پێیە دەبینین کەلە سێ پارێزگای سنە (کوردستان)، کرماشان وئیلام لەڕوانگەی ئاستی داهاتی تاکییەوە لەنێوان پارێزگاکانی دیکەی ئێران لە ڕیزی ۲۹ و ۳۰ و ۳۱ دایە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بابەتی پیشەوە لە ۳۱ پارێزگای جوگرافیای سیاسی ئێران، سێ پارێزگای سنە (کوردستان)، کرماشان وئیلام بەڕیز لەپلەی ۲٨ و ۲۹ و ۳۱ی وڵاتی ئێراندان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان