بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە لە درێژەی هێرش و کوشت و بڕی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی تورکییە لە گەورەشاری باکوری کوردستان شاری ئامەد لە دوای نیوە شەوی سێشەمە ۲۵/۱۰/۲۰۱۶ هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئەو شارە و گوڵتان کشناک و فوڕات ئانلی دەسبەسەر دەکەن و ڕاپێچێ دایرەی پۆلیسیان دەکەن بۆ لێپرسینەوە.
دەستبەسەر کردون و ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی بەسەر زۆربەی شارەکانی باکوری کوردستاندا لە لایەن پۆلیس و ئەرتەشی تورکییاوە لە ژێر کاریگەری پارتی داد و گەشە پێداندایە و بە سەرۆکایەتی شەخسی ئۆردۆغان. ئەمەش دۆخێکی بەسەر باکوری کوردستاندا سەپاندوە کە دەنگی ڕۆژنامەوانی و مێدیا و کۆبونەوەکان بە تەوای کپ کراوەتەوە بۆ ئەوەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەدا لە چاوی کامێراکان بشاردرێتەوە.
شایانی باسە ئەمڕۆ سەرە ڕای هەمو ئاستەنگییەکان خەڵکی شاری ئامەد بۆ پشتیوانی لە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان کە بە دەنگی ڕاستەقینەی گەل هەڵبژێردراون، ڕژانە سەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە کە لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بە غازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی کوڵاتوو بڵاوەیان بە خەڵک کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان