بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان موحسینی مەلەکی لە گردبوونەوەی چالاکانی ئابووری کرماشان لەگەڵ بەرپرسی ڕێخراوی بابەتە داراییەکانی(ماڵیات) ووڵاتی ئێران کەڕۆژی یەکەمی خەزەڵوەر لەژووری بازرگانی کرماشان بەڕێوەچوو ،کوتی:۵۰٪ی بازاڕیانی کرماشان خوێندەواری تەواویان نییە وپترلە ملوێنێکیش بەدەستیانەوە نییە بۆبازرگانی و کاروکاسبی.
لەوەها دۆخێکدا داوا لە بازاڕیان کراوە سندووقی میکانیزەی فرۆش دابمەزرێنن لەحاڵەتێکدا بەپێی یاسای پەسەندکراوی دەوڵەتی تاران لەهەمبەرمیکانیزەکردنی سندووقی فرۆش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بەتایبەت لەکرماشان وشارەکانی دیکەی کوردستان بێتە بواری جێبەێکردنەوە دووکانگەلێکی زۆر دادەخرێن یان لەباشترین حاڵەتدا ناچار دەبن کرێکارەکانیان وەدەرنێن.
بەرپرسی ژووری پیشەکانی کرماشانیش بەئاماژە کردن بە ڕەمەکی وبەکەیفی خۆ جوڵانەوەی بەرپرسانی دارایی،گرانی نرخی ماڵیات لەسەر نرخ وبایەخی هەڵچوو(بەراوەردی ئەونرخەی بەپێی زەمەن ودۆخ هەڵدەکشێ)،گرنگی نەدان بە نوێنەرانی ژووری پیشەکان لە لێژنەکانی چارەسەری کێشەکانی بابەتە داراییەکان و…لەگرفتەکانی دیکەی بازاڕیانی کرماشانی هەژمارکرد وداوای جێبەجێ کردن وچارەسەرییانی کرد.
هەرلەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ڕەخنەی هەنووکە(نقدحال) لەژمارەی ٤۵۱ ڕێکەوتی یەکی ڕەزبەری ۱۳۹٥ بابەتێکی لەژێرناوی، کرماشان؛ئەو کەڵان شارەی کەنییە،نووسیبووی کە گەشەی بێکاری، تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان وپێڕانەگەیشتنی بواری ئابووری وجەغزی پێشکەوتن وگرێنتی وەپاشکەوت،وەک بڵێی کرماشان شارێکی لەبیرکراوە.
سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکە کرماشان قورسایی شەرمی پلەیەکی بێکارترین پارێزگای لەجوگرافیای سیاسی ئێرانی بەکۆڵەوەیە.خاوەنی بەرپرسگەلێکە کەلەم ئاستەدا خۆیان لەخەوداوەبۆئەوەی بێکاری وتووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان بەردەوام لەم شارو پارێزگایە قوربانی لێبکەوێتەوە وکەسیش بەخەیاڵیدا نەیەت وموو لەموو نەترازێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان