بنەماڵەی گریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە (باڵی سەربازی کودار) لە بەر دەم پارێزگای کرماشاندا داوای وەرگرتنەوەی تەرم یان چارەنوسی ڕۆڵە بێسەرو شوێن کراوەکانیان کرد

بەپێی هەواڵێکی نەورۆز تی ڤی ئەمڕۆ یەکی خەزەڵوەری ۱۳۹۵ ی هەتاوی بنەماڵەی گریلا گیانبەختکراوەکانی هێرشی هێزەکانی ئەرتەش و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی ۱۳ ی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە پارێزگای کرماشاندا کە بوو بە هۆی گیان لەدەست دان یان بێسەرو شوێن کردنی ۱۲ گریلا و ڕادەست نەکردنەوەی تەرمەکانیان لەلایەن هێزە سەربازی و ئەمنییەتیکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سێ بنەماڵە لە بەردەم پارێزگار کرماشاندا کۆبونەوەی داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان کردوە کە ئەو سێ بنەماڵەیە بریتی بوون لە؛

۱ ــ بنەماڵەی، موستەفا ساڵحی خەڵکی پیرانشار

۲ ــ بنەماڵەی، موئمن موحەمەدی خەڵکی شارۆچکەی دێولان

۳ ــ ماڵباتی، سەعدەت کایا لە باکوری کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و وت وێژی تەلەفونی لە گەڵ دایکی یەکێک لە گریلا گیان به‌خت كردووه‌كان پێی ڕا گەیاندوین:

ئێمە سەرەتا بۆ وەرگرتنەوەی تەرم یان چارەنوسی ڕۆڵەکان بێسەرو شوێنەکانمان سەردانی پارێزگاری کرماشانمان کردوە، بەڵام پێیان گوتین دەبێت بە فەرمی ئەو داخوازی ئاراستە بکەن، لەدوای ئەوەی داخوزیەکەمان ئاراست کردو چەند کاژمێرێک لە گەڵ کارمەنداندا قسەو و هاتوچوو پێکردن و ماتڵ کردن، کەسێک کە خۆی بە معاونی بەسیجی پارێزگا ناساند پێی گوتین ئەوە کاری پارێزگا نییە کە تەرمەکانتان پێ بداتەوە، هەر وەها کاری ئێمەش نییە وەک بەسیج و ناشزانیین ئێوە دەبێت ڕوو لە کوێ بکەن بۆ وەرگرتنەوە تەرمەکان. لە دوای ئەوە بڵاوەیان بەبنەماڵەکان کردوە و ئەو شوێنەیان پێ چۆڵ کردوون.

هەرچەن ڕاگەیەندراوی باڵی سەربازی کودار (یەرکە) هەواڵی گیانبەخت کردنی ئەو سێ کەسە و ۹ کەسی تریشی بڵاو کردۆتەوە هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ژمارە گیان بەختکراوەکانی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کرماشانی ۱۲ کەس ڕاگەیاند بەڵام کۆماری ئیسلامی لە گەڵ پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی ئەو ۱۲ کەسە ناو ناسنامە و نەتەرم و نە جێگای گوڕی ئەو کەسانەشی ڕانەگیاندوە و دیاری نەکردوە بەو شێوەی ئەمڕۆش وڵامی بنەماڵەکان دەداتەوە.

شایانی باسە بە پێی کونواسیونی جیهانی و پشتگیری لەو ڕێکخراوانەی کە بەدواداچوون بۆ کەسانێک دەکەن بە زۆرە ملێ بزر و یان بێسەرو شوێن دەکرێن کە لە ساڵی ۱۹۹۲ زاینیدا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ئەرێنی کراوە و لە بەشی ۱٨ ی بڕگەی «گ» دا دەڵێت:

حکومەتەکان پێویستە چونییەتی کوشتن و شوێنی گۆڕی کەسانی بێسەرو شوێن کراو، وە هەر وەها کاتی گیان لە دەستدانی کەسەکان ڕوون و ئاشکرا شی بکاتەوە بۆ پارێزەر، بنەماڵەکان و یان ڕێکخراوەگەلێک کە پەیوەندیان بە بێسەر و شوێنکراوەکانی جیهانییەوە هەیە یان ئەوکەسانەی لەو پەیوەندیان کاریان کردوە.

بەڵام هەتاکو ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو یاسا نێو نەتەوەیانەی ژێر پێ خستوە و چارە نوسی بێسەروشوێن کراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نادیارە تەنانەت تەرمی و ئێعدام کراوەکانیشی ڕادەستی بنەماڵەکانیانی نەکردۆتەوە گۆڕە کانیشیان نادیارە و بێ سە رو شوێن دەیان نێژێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان