ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: لەسەر دۆخی زەینەب جەلالیان هۆشیاری دەدات

 رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک لەبارەی دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیانەوە، هۆشداری داوەتە ئێران و رایگەیاندوە، هیچ چاودێرییەکی پزشکی لەسەر زەینەب جەلالیان نیە کە بە زیندانی تاهەتایی سزادراوە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رۆژی چوارشەممە ۲۸ ره‌زبه‌ری سالی ۱۳۹۵ هه‌تاوی راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، کە دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان بەهۆی نەخۆشی تڕاخۆمای چاویەوە لە مەترسیدایە، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی دادوەری ئێران رێگای پێنادەن لە نەخۆشخانەکاندا دەرمان بکرێت.

لە راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییدا هاتوە، کە رژێمی ئێران داواکاری زەینەب جەلالیان بۆ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی رەتکردوەتەوە، چونکە جەلالیان لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی بۆ دانپێدانان ئامادە نەبووە.

رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ی داوای له‌ ئێران كردوه‌، داخوازی لێژنه‌ی قۆڵپێچ كردنی خۆسه‌رانه‌ی رێخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌ك گرتووه‌كان ئه‌رێ بكات و به‌ زووترین كات چاوه‌دێری پزشكی بۆ زه‌ینب جه‌لالیان ئاماده‌ بكرێت و بێ هیچ مه‌رجێك ئه‌م به‌ندكراوه‌ كورده‌ ئازاد بكات.

زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد، له‌ دایك بووی سالی ۶۱ی هه‌تاوی لەڕەشەمەی ساڵی ٨٦ بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپەژاک دەستبەسەرکراو ولەلایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعاتی کرماشان کەوتە بەر ئەشکەنجە ولێپێچینەوە. ناوبراو لەلقی یەکی کرماشان بەتۆمەتی (هەوڵی چەکداری دژبە حکووممەتی ئیسلامی ئێران) و (ئەندام بوون لەپەژاک) ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا. بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات پێیان ڕاگەیاند کە جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بڕدراوەتەوە وتەنیا لەڕێی ئاخاوتنی تلەڤزیۆنییەوەیە کەجێبەجێ کردنی ڕادەوەستێ. حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوە لەخەزەڵوەری ساڵی ۹۰ کرابە زیندانی تاهەتایی. لەسەرماوەزی ساڵی ۹۳ ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد ڕاگواسترا بۆ بەندیخانەی شاری خۆی.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان