سزادراو بە زیندانسلایدەر

بۆکان؛ حەسەن مەردانی بە ٣ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەسەن مەردانی ٦٥ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لەو شارە بە ٣ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگای ئینقلابی حکوومەت ناوبراوی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.

شیاوی باسە، ناوبراو پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانئ حکوومەت لە بۆکان ئازاد کرابوو.

ق.ش

Related posts

دیارنەمانی هاوڵاتیەکی خەڵکێ ورمێ لە هەرێمی کوردستان

سنە؛ خۆکوژی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ

Bilal Enferadi

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد

Bilal Enferadi

Leave a Comment