ئیلام؛ نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بەناونیشانی سەعید موحسنی ماوەی ١٨ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک مەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە دەست نەکەوتووە.

شیاوی باسە کە، سەعید موحسنی سەرەتای سەرماوەزی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هەڵکوتێنرایە سەرماڵیان بەڵام بەهۆی نەبوونی ناوبراو لە ماڵەوە، منداڵە ٨ ساڵ تەمەنەکەیان دەستبەسەر کردو وەکوو بارمتە گلیان دایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بەبنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیان تا ئەو دەمەی سەعید موحسنی خۆی نەدات بەدەستەوە منداڵەکەی دەستبەسەرکراوە، هەر بۆیە سەعید موحسنی ڕۆژی ٥ی سەرماوەز پاش ئاگاداربوونەوە لە دەستبەسەری منداڵەکەی، کە وەکوو بارمتە ڕاگیراوە خۆی ڕادەستی ئیداری ئیتلاعاتی تیرۆریستی ڕێژیم لە ئیلام کرد و لەو دەمەوە ناوبراو شوێن بزرە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی نازانرێت.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، سەعید موحسنی دەرچووی ئەندازیاری نەوتە، ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دادگای ئێرانەوە دوو ساڵ و نیوو زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *