هەواڵەکان

خۆکوژی هاوڵاتییەکی کورد لە شاری کامێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد بەناوی فەردین قوربانی خەڵکی شاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی هەڵواسی.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ دوێنێ شەو ۲٨ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کاتژمێر ٨، فەردین قوربانی لەماڵەکەی خۆیدا بە شێوازی خۆ هەڵواسین (پەت هەڵخستن) کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ناوبراو ۳۰ ساڵ تەمەن وخێزاندار وخاوەنی مناڵێکە و بەهۆی گوشاری دەروونی وڕۆحی مادییەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن.

جێگەی باسە کە فەردین ماوەیەکی کورت بوو لە کەمپی وەلانانی مادە هۆشبەرەکان گەڕابوویەوە ماڵی خۆی، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیوا بەداهاتوو و ئەو دۆخە پڕ قەیرانەی تێیدابوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دۆخی نالەبارو ناجێگیری ئابووری، نەبوونی هیوا بەداهاتوو. کێشە وگرفتی کۆمەڵایەتی وکێشمەکێشمی نێوبنەماڵە، تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان و نەبوونی یاسا گەلێک بۆ پاراستنی مافی ژنان ومناڵان، بێکاری ودەرکردن لەسەرکارو…زۆرینەی خۆکوشتنەکانی لێدەکەوێتەوە. وکۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری سەرەکی ئەوگرفتانە وهەڵکشانی تراژدیای خۆکوشتنەکانە.

خۆکوشتن چەشنێک لەکوشتن دێتە ئەژمار کە بە یەکانگیر بوونی بکوژو کوژراو دێتە ئاراوە و لەیاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆخۆکوشتن سزا دیاری نەکراوە وئەگەر کەسەکە لەوپڕۆسەیە گیانی لەدەست نەدات، بەپێی یاساکانی سزادانی ئێران سزایەکی بۆلەبەرچاو ناگیردرێ، وبۆپێش گرتن لەم دیاردەیە (بەتایبەت خۆکوشتنی ژنان ومناڵان) یش تابەئێستە یاسایەک لەبەرچاو نەگیراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

مەهاباد؛ کوڕێکی مێرمنداڵی 13 ساڵ تەمەن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

ژنێکی چالاکی مەدەنی کورد لە جوانڕۆ دەستی دایە خۆ کوشتن

بەشودانی زۆرەملی وای کردکچێکی ۱۱ساڵ تەمەن خۆی بکوژێ