برینداربوونی چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، سێ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی؛ ناسر ئەحمەدی، موسلیم ئەحمەدی و سێڕاجەدین( ناوی بنەماڵەیی نەزانراوە) و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەناوی محەممەد ئەمین( ناوی بنەماڵەیی نەزانراوە) لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەقورسی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لەکاتی کۆڵبەریدا دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران و بە بێ هۆشداری پێدان دەیاندەنە بەر دەسڕێژ و چەندد کۆڵبەرێک بریندار دەبن کە تا ئێستە ناوی چوار کەسیان ئاشکرا کراوە.

جێی سەرنجە کە ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە کراون و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *