بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتی کورد سەعدی خالدیان خەڵکی دێولان(دهگلان) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دوشەممۆ ۲٦ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دێولان بە بێ هەبوونی حوکم یان ڕاست کردنەوەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی دەستیان داوەتە ڕاپێچ کردنی ناوبراو.
هەروەها تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ چەشنە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو بەبنەماڵەکەی ڕانەگەیەندراوە.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموودەم هەوڵ دەدات بەبێ ئاگاداری کەس وبنەماڵەی ئەوکەسەی دەیهەوێ دەستبەسەری بکات بەئامانجەکانی خۆی بگات ،چون دەیهەوێ لەقۆناغی یەکەمدا مامەڵە لەگەڵ گیراوەکە بکات وبۆمەبەستی قیزەونی خۆی بەکاری بێنێ ،یان ئەوەی لەپڕۆسەی لێپرسینەوە وئەشکەنجەدا بی کوژێ و دواتر وەئەستۆی نەگرێ،وئەم بابەتە لەکوردستان بەردەوامە وبە سەدان کەسیش لەم ڕێگەوە گیردراون وبێ سەروشوێن کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان