یونس مورادی لاوێک سەر بە ئایینی یارسان و خەڵکی گوندی حەریری داڵاهۆی کرماشان کە لە وڵاتی دانمارک داخوازی پەنابەری کردبوو ، دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ یونس مورادی کە لە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران بوە و لە وڵاتی دانمارک دەژییا بۆ ئەوەی ڕادەستی ئێرانی نەکەنەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
جگەلەوەی گوشارێکی فراوان دەخرێتە سەر کوردانی پەیڕەوی ئاینی یارسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ، کەچی داخوازی پەنابەری یونس مورادی لە لایەن وڵاتی دانمارکەوە وەرناگیرێت و لە هەوڵی دیپۆرت کردنەوەیدا بوون .
کوردانی یارسان کە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە دەخرێنە ژێر گوشار و هەڵاواردن لە سەرەتایترین مافەکانی هاووڵاتی بوون و ئینسانی بێبەش کراون و لە لایەن گەورە” مەرجەعە” تەقلیدیەکانی ئیسلامییەوە بە کافر دەیانناسن و لەقاو دەدرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان