جوانڕۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زانیار مەحموودی ٢٤ساڵ تەمەن خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *