بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ خوێندکاری کورد «سەحەر فەیزی» خەڵکی شاری سەقزی رۆژههڵاتی كوردستان لە دوای چوار مانگ لە دەستبسەر کردن بە بارمتەی دووملیاردی ئازاد کرا.
ڕۆژی ۲۳ ی پوشپەڕی ساڵی ۹٥ ی هەتاوی هێزە ئەمنییەتیەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە هێرش بۆ سەر ماڵی سەحەر فەیزی خوێندکاری ۲٤ساڵەی سەقزی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنی گشتی و یاریکاری لە گەڵ پارتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کورستاندا دەستبەسەر دەکرێت و هەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت.
دوای چوار مانگ بە بارمتەی دوو ملیاردی ئازاد دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان