سەقز؛ ناسر سەرگەران، پارێزەر و مامۆستای زانکۆ دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک

  بەپێ زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، چوارشەممە ۱۹ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ناسر سەرگەران، پارێزەر و مامۆستای زانکۆی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی ئێران لە شاری سنە.

 تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *