ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی حەسەن مەردانی ٦٥ ساڵ تەمەن و لوقمان پیشیار ٥٨ ساڵ تەمەن خەڵکی بۆکان پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان ڕاگوازران.
شیاوی باسە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و ئەگەری چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەری بوون.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم دوو هاوڵاتییە پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ق.ش