بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری خستۆتە سەر زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد کە دەبێ لەپرۆگرامێکی تلەڤزیۆنیدا ئامادەبێت بۆ دان پێدانان ،و ئەگەر ناوبراو ئامادە نەبێت بۆدان پێدانانی تلەڤزیۆنی لەپێدانی مەرەخەسی(پشوو) بێ بەری دەکرێت.
زەینەب جەلالیان کە نۆیەمین ساڵی زیندانی کرانی تێپەڕ دەکات،بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی ڕیخۆڵە وچاو(ناخونەکی چاو)ئازار دەچێژێ،سەرەڕای ئەوەی نەخۆشینەکەی ڕوو لەگەشە کردنە وناوبراو ئەم نۆساڵ زیندانییەی بەبێ کەڵک وەرگرتن لەمافی پشوو تێپەڕاندووە وسەرەڕای نالەباری بوونی دۆخی تەندرووستی ،مەرسی لەدەست دانی چاوەکانی هەڕەشەی لێدەکات.
ئەمیرسالاری داوودی پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییە بەکەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندووە کە”زەینەب جەلالیان بەردەوام هەڕەشەی دەخەنەسەر وبەداخەوە جەختی لەسەر دەکەن کە ئاخافتنی تلەڤزیۆنی بکات.تەنانەت منیش تێناگەم کە بۆچی دەبێ زەینەب بئاخفێ؟ تەنانەت جارێک بەشێوەی شاراوە ئاخاوتنێکیان لەگەڵ کردبوو بەچەشنێک ئەویان دانیشاندبوو ،پاشان زەینەب بۆخۆی تێدەگات کەخەریکن فلیمی لێ هەڵدەگرن وکامێرای لەسەرە.،پاشان هەرئەو فلیمەیان دەستکاری کردبوو وچتێکیان لێ هەڵێنجابوو کەزوور ناجوامێرانە بوو.تەنانەت پروگرامێکی دیکۆمێنتارییان بڵاو کردبوویەو لەهەمبر ناوبراو کوتبوویان تیرۆریستە.من دژکردەوەم نواند لەسەر داواکاری زەینەب کەزۆر پێی ئاڵۆز ودڵگران ببوو ولەو دەگمەن جارانەی بوو کە زەینەب داوای لێکردم بێمە نێو گەمەکەوە. منیش داوام کرد کەناوبراو چالاکێکی کلتووری ،ممەودەنییە وتەنیا مۆڕکێ کە پێوەی نالکێ تیرۆریست بوونە وهەروەها کە دەڵێن چەکمان لێ گرتووە درۆیەکی حاشاهەڵنەگرە ودواتر لە ڕاپۆڕتی دامەزراوەی ئەمنی ئەم بابەت بەرپەرچ درایەوە کە لەکاتی دەستبەسەرکردنێدا چەکی پێ نەبووە”.
ئاماژەی بەڕێز داوودی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆ دیکۆمێنتاریەیە کەلەڕۆژی ۲۰ی گوڵانی ئەوساڵ لە کەناڵی پارێزگای ورمێ ولەژێر ناوی”سێبەری تیرۆریزم”بڵاو کرایەوە.
ئەمیرسالاری لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە گوشارەکان لە لایەن چ کەسانێک و کام دامەزراوەوە گوشار دەخەنە سەر زەینەب، کوتی:”بەگشتی ئەتوانم بڵێم دڵنیام هەم وەزارەتی ئیتلاعات وهەمیش سپا ،واتە هەردوو ڕەوتی ئەمنی سەردان دەکەن وئەم سەردان وگوشارانە دەری دەخەن کە پرسەکەیان لەگەڵ خاتوو جەلالیان پرسێکی بان ڕەوتییە واتە پێوەندی بەڕەوتێکی ناو حکوومەتەوە نییە.بەگشتی زەینەب جەلالیان لەڕوانگەی دەسەڵاتەوە مەترسیدرە وناوبراو وەکوو تیرۆریست وئەندامی پەژاک لەڕوانگەی خۆیانەوە سەیر دەکەن و واتێدەگەن کەلە دەرەوەی زیندان بوونی دەتوانی مەترسی ساز بێت بۆیان.هەربۆیە تەنانەت ڕۆژێکیش پشوویان پێ نەداوە.”
بە گوێرەی بەڕێز داوودی ،ڕوانینی بەرپرسانی ئەمنی ئێران بۆ زەینەب جەلالیان لەسۆنگەیەکی ئەمنییەوەیە.هروەها شی کردەوە:”پرسەکە لەوەدایە کە ڕوانینیان بۆ خاتوو جەلاللیان ڕوانینێکی ئەمنییە ووابیر دەکەنەوە تادەتوانن وپێویستە پوانی لێ وەربگرن وواتێدەفکرێن تادەتوانن وپێیان دەکرێت بەتێڕامانی خۆیان پایسڤی بکەن ،پاشان ئەگەری ئازادکردنی بێننە کایەوە.گەرچی من وایدەزانم تەنانەت گەر زەینەب جەلالیان داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات هەمدیسان ئەگەری ئازادی کردنیشی مسۆگەر نابێت.”
ناوبراو لەوڵامی ئەو پرسیارەی کە داواکاری ڕوونی ئەوکەسانەی گوشار دەخەنە سەری بۆ ئاخاوتنی تلەڤزیۆنی چیییە؟ کوتی:”بەداخەوە داواکارییەکانیان تاڕادەیەک داواکارییەکی ناڕوونە،تەنانەت منیش وەکوو پارێزەری ناوبڕاو نازانم لە داواکارییەکانیان دا ییان دەوێت ،لەگەڵ من پێوەندی ناگرن ولەگەڵ دوکتۆر شەریف(محەممەدشەریف)یش پێوەندی ناگرن کەلەگەڵ ئێمەیشدا دانووساندن بکەن.دەچنە لای خودی زەینەب و پێی دنڵێن کەوەرە و ئاخاوتن بکە.بەشێک لە ئاخاوتنەکە کە وەرە لەسەرخۆت بدوێ و پەژیوانی دەرببڕە وبڵێ هەڵەم کردووە.بەشێکیشی لەسەر گرووپەکانی دیکە ۆکەسانێکە کە وایدەزانن ڕەنگە زەینەب گرێدراوی ئەو گرووپانە بێت ولەو ڕێگەیەوە بتوانن زەبر لەو گرووپ یان ڕەوتە سیاسییە بدەن.ئەمە کردەوەیەکی ژیران نییە و من داوا دەکەم باشتر وایە ئیزنی پێ بدەن وەکوو بەندکراوێک بگات بە مافە یاساییەکانی خۆی کە بەپێی یاسا لێی بایەخمەندە وئەم گوشار وهەڕەشانەیش لەسەری لاببەن.یان خۆئەگەر بەڕاستی هەڵگری پێشنیارێکی ڕاست وڕەوانن ،ئێمە ئامادەبوونی خۆمان ڕاگەیاند کە وەرن دابنیشین وتاوتوێی بکەین.”
پارێزەری زەینەب جەلالیان شرۆڤەی کردو وکوتی:”لەهەمبەر ئاخاوتنەووە من لەڕێگەی زەینەبەوە پێشنیارم پێ کردن کەباشە وەرن ئاخاوتن دەکەین ،زۆریش باشە بۆنیکەین؟ بەڵام بەئامادەبوونی من ودوکتۆر شەریف ئاخاوتن بکرێت،دویەم ئەوەیکە ئێوە پێگەیەنێر دێنن ،بی هێنن ئێمەیش پێگەیەنێر وهەواڵنێر د ێنین.پرسیارەکانتان لەگڵ ئامادەبوونی ئێمە ئاراستە بکەن وئێمەیش ئیزنی وڵامدانەوەمان هەبێت ئەو هەواڵنێرەی کەئێمە دەیهێنین ئیزن وئەگری هەڵگرتن و وەشانی ئەم ئاخاۆتنەی هەبێت.
بەڵام پەسەندیان نەکرد وجەختیان لەسەر ئەوەبوو کە دەبێ لەگەڵ زەینەب بەشێوەی ەهێنی وتاکەکەسی قسە بکەن،زەینەبیش کچێک نییە کە دەستەوداوێن دابنیشێ وسەیر بکات کچێکی بەتەواو مانا سەربەخۆ وبەهێزە ودەتوانێ زۆر بێ پەناوپێچ وبوێرانە وڵام بداتەوە ودەرەنجامیش پەسەدی ناکات ودۆخەکە بەم چەشنەیە.”
بەڕێز داوودی کەڵک وەرگرتنی لەپشووی بەمافی ڕەوای زیندانی دەزانێ وکوتی:”ئەمە پێشێلکاری سیستەمە کەبەردەوام داوالە زەینەب دەکرێ کارگەلێک بکات ،ئەمە لە زیندانییەک کە خەریکە زیندانی بوونەکەی تێدەپەڕێنێ ناڕەوایە. پشوو مافی زەینەب وناتوانی گرێی بدەی بە ئاخاوتن یان هەرشتێکی دیکەوە.”
ناوبراو لەسەر دۆخی جەستەیی پارێزراوەکەی کوتی:”زەینەب هەم لەچاو وهەمیش دۆخی گشتی بەچەشنێک ئازار دەچێژێ.پرسی چاوەکانی هەڵبەت ئەوەی لە پێگەیەنەرەکان باسی لێدەکرێ ڕاست نییە.زەینەب بینایی لەدەست نەداوە بەڵام نەخۆشی چاوی لەگەڵدایە،بەناوی ناخوونەک ،کەبەوگۆشتە زیادییە دەکوترێ لەسپێنەی چاو درووست دەبێت،هەربۆیە تارمایی دەخات ودوو شێوازی چارەسەریشیی هەیە،بەپێی ئەوەی من بۆخۆم بەدواداچوونم بۆکردووە،شێوازێکی دەرمانی تەواو چارەسەرسازە کەلەڕێی نەشتەرگەرییەوە چاک دەبێت،کەدەبێ ئەوگۆشتە زیادییە لاببرێت وبنکۆڵ بکرێت ودویەمیش کاتییە.کەتەنیا کۆنتڕۆڵی دەکات وپێش بەگەشەکردنی دەگرێت لەڕێی شۆردنەوەی چاو بەفرمێسکی دەستکردوخاوێن ڕاگرتنی چاووکەمتر کارلێ کێشانەوەیەتی وئەم شێوازە پێویستی دەکات بەردەوام فرمێسکی دەستکرد لەبەردەستی دابێت.”
پارێزەری زەینەب جەلالیان لەدرێژەدا دەڵێ:”من پێوەندی بەردەوامم هەیە لەگەڵ زەینەب وبەپێی ئەو قسانەی لەگەڵی کردوومە دەرمانی چارەسەرسازی هێشتێ بۆنەکراوە،بەڵم فرمێسکی دەستکرد کە پێویستی کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکەیە بۆی دابین کراوە،واتە زەینەب داوای کردووە وبۆیان هێناوە.بەڵام چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کەچارەسەری بنچینەیی تر وگونجاوتری بۆبکرێت تائەوەی بیهەوێ تەنیابەکۆنتڕۆڵ کردن لەگەڵی ململانێ بکات.،واتە زەینەب پشووی پێ بدەن وبتوانێ چاوەکانی تیماربکات.”
ناوبراو دۆخی گشتی زەینەب جەلالیانی بەناجێگیر باس کردووە و کوتی:”زەینەب چەندد جۆر نەخۆشی بچوک وناجیدی لەگەڵدایە ،لەسەرزمانی زیپکەی چڵکی سەری هەڵداوە یان کاتێ بەیانیان لەخەو ڕادەژێ ئەو جۆرەی کەبەمنی ڕاگەیاندووە زاری کەڕوو دەکات،حاڵەتێک کەف وکیم وئەم دوپرسە بووەەبەهۆی ئەوەی ئێمە بەپەرۆش بین.هەڵبەت زەینەب بەهۆی تایبەتمەندی کەسایەتی خۆیەوە کەمتر لەسەر ئەم پرسانە دەڕوات ،بەڵام هەرئەم پرسە ئەوەندە تینی دابوو کەناچار بەمنی کوت.لەسەر ئەم بابەتە بەشی تەندرووستی زیندان هاریکاری کرد وڕایان گواست وتاقیکارییان لەسەر جێبەجێ کرد،تەنانەت تاقیکاری وردیشی لەسەر ئەنجام درا.وهەموو شتێک باش بوو وهەروەها نەخۆشی یان ڤایرووسێک نەدۆزرایەوە.بەڵام پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە نەیان زانیبوو کێشە لەکوێدایە هەڵبەت سرووشتیشە تێنەگەن،چونکوو شاری خۆی شارێکی مودێڕن وپێشکەوتوو نییە وکەرەستەی گونجاوی پزیشکی تێدا نییەوئێمەیش بەردەوام داوامان کردووە ڕاگوێزی بکەن بۆشارگەلێکی گەورەی وەکوو تاران یان تەورێز یان ورمێ یان کرماشان بۆ پشکنینی تەواو لەسەر ئەو زیپکانەی سەر زمانی و کەف وکوڵی زاری.تەنانەت من دەم شۆرەوەیەکیشم بۆ ناردە زیندانەوە،بەڵام وای نازانم چارەسەری کردبێ.بپێی دواین قسەیەک کەلەگەڵ پزیشکەکاندا بەئەنجامم گەیاند کوتیان،گەر پشکنینی خوێنەکەی شتێکی ڕوون نەکردبێتەوە،ڕەنگبێ پێوەندی بە جۆری خواردنەکەیەوە هەبێ ،یان کێشەی ڕیخۆڵەی.”
هەروەها کوتی:”هەندێکیش زەینەب لەهەمبەر ڕەوشی خۆی کەمتەرخەمە ،کچێکی ئازار هەڵگرە ،کەسایەتییەکی بەرزی هەیە وزۆر لەمەڕ ڕەوشی خۆی نادوێ ،فوبیایشی لەگەڵ دایە کەئەگەر ڕای بگوێزن بۆ تاران یان کرماشان بۆچارەسەری،ڕەنگبێ ئیدی نەیهێننەوە ولەوێ ڕایبگرن.
هەرئەم پرسەو کەمتەرخەمی وبێ مەیلی بەرپرسانی زیندان کە هۆگرییەکی ئەوتۆیان نییە بەقوڵی لە نەخۆشییەکەی زەینەب بڕوانن ،هەموو ئەمانە یەکانگیربوون وبوون بەهۆکارێک کە دۆخی گشتی زەینەب،نەگونجاو بێت.بەگشتی پرسی تەندرووستی وخواردن وعەسەبی ودەروونی ناو بەندیخانە زۆرگرنگە ،وێنای بکەن ٨ساڵ و۹ساڵ بەبێ پشوو مانەوە لەزیندان کاریگەرە وئەگەری ئەوەی هەیە هەموو بەشەکانی لەش بخاتە بن مەترسییەوە.”
زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد،لەڕەشەمەی ساڵی ٨٦ بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپەژاک دەستبەسەرکراو ولەلایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعاتی کرماشان کەوتە بەر ئەشکەنجە ولێپێچینەوە.ناوبراو لەلقی یەکی کرماشان بەتۆمەتی(هەوڵی چەکداری دژبە حکووممەتی ئیسلامی ئێران)و(ئەندام بوون لەپەژاک)ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات پێیان ڕاگەیاند کە جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بڕدراوەتەوە وتەنیا لەڕێی ئاخاوتنی تلەڤزیۆنییەوەیە کەجێبەجێ کردنی ڕادەوەستێ.حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوە لەخەزەڵوەری ساڵی ۹۰ کرابە زیندانی تاهەتایی.لەسەرماوەزی ساڵی ۹۳ ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد ڕاگواسترا بۆ بەندیخانەی شاری خۆی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان