ک.م.م.ک:
بەپێ هەواڵەکان، پێنجشەممە ٦ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی مستەفا ئۆفتادێ ٤۳ ساڵە و خەڵکی گوندی کارخانە قەند-ی سەر بە شاری پیرانشارلە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گواستویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.
تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س