دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی قوروە و دێلوڕان دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڵاتی بە ناوگەلی کیانووش چراغی خەڵکی شاری دێهلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام و حوسەین سەنگینابادی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتەسەر ئەم هاوڵاتیانە دەستبەسەریان کردوون.

شیاوی باسەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *