بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دواین ساتەکانی شەوی هەینی ۲۳ی ڕزبەر ئەحمەدی نەزەری کوڕی فاتێح لەناوچەی شێخ ساڵە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ناوبراو بەهۆی نەبوونی کار وداهاتی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی ژیانی خۆی وبنە اڵەکەی پەنای بردبووە پیشەی کۆڵبەری کەلەدواین ساتەکانی شەوی هەینی ۲۳ی ڕەزبەر لەناوچەی شێخ ساڵە سەربە سەلاسی باوەجانی لەکاتێکدا باری گازۆئیلی هەڵگتبوو کەوتە بەرتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وگیانی بەخت کرد.
جێی ئاماژەیە لەسەرەتای ئەم مانگەوە تابەئێستە پترلە ٨کەس لەکۆڵبەران کوتونەتە بەر تەقە ودەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وگیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان