بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئەمڕۆ هەینی ۲۳ڕەزبەر لە ڕێگای ڕوانسەر بۆ کرماشان لە نێوان ڕێگای وەیس دا بە هۆی لێکدانی دوو ئۆتومبیل (پێژۆ٤۰٥ و سەمەند)4کەس گیانیان لەدەستدا و 6کەسی دیکە بە گرانی بریندار بوون.
لەم ڕووداوەدا دوو کەس لە ئاگردا سووتان و دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا،و سێ کەسی دیکە بە هۆی سووتانەوە کە یەک لەم سێ کەسە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لە دەستدا.
هەروەها دوو کەسی دیکە لەم ڕووداوەدا بە گرانی بریندار بوون، بەڵام تا ئێستاش زانیاری تەواو لە دۆخی بریندارانی دیکە وەدەستنەکەوتوە.
شایانی باسە؛لە ڕووداوێکی دیکەدا لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگای گوندی گەرگێدەر ڕوویدا ،بە هۆی وەرگێڕانی ئۆتومبیلێک لە جۆری پەیکان هاووڵاتێک بو بە قوربانی و گیانی لەدەستدا.
کۆمەڵەی؛مافی مرۆڤی کوردستان