ئیلام؛ دادگای پێداچوونەو زیندانی بەسەر بابەک کەریمی دا سەپاند

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لقی ٢ی دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لە ئیلام، بابەک کەریمی لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ئازادی ژن بەبۆنەی تۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی وڵات و سووکایەتی بە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران سەرجەم بە ٤ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای دادگای سزاکان ئەوپەڕی سزا واتە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بۆ ئەم هاوڵاتییە ڕێی جێبەجێکردنی هەیە.

شیاوی باسە، پێشووتر دانیشتنی لێکۆڵینەوە لەمەڕ تۆمەتەکانی ئە
هاوڵاتییە لە گوڵانی ئەمساڵ لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ئیلام بەڕێوەبرد و بە ٩ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ناوبراو خەرمانانی ئەمساڵ لە دۆسیەیەکی دیکەدا بەتۆمەتی سووکایەتی بەڕایەداران لەکاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانیان و تێکدانی ئاسایشی گشتی بۆ لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ی حکوومەت لە ئیوان بانگهێشت و هەنووکە چاوەڕێی دەنگی دادگایە.

جێی بیرهێنانەوەیو، بابەک کەریمی لە ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی شۆڕشی ئازادی ژن لە شاری ئیڤان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەت لە ئیلام ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *