بێ ئاگاییپیشه ییخۆپیشاندانرفێندراوسلایدەرهەواڵەکان

دەستبەسەری برایانی دێهدار بە شێوەی توندئاژۆیانە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە هەڵیانکوتایە سەرماڵی خەبات و ڕامیار دێهدار و بە تەرزی توندئاژۆیانە ناوبراوانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەری سووکایەتیان بەبنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتییە کرد و موبایلی ئەم دوو کەسەشیان دەستبەسەردا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیانن.

شیاوی باسە کە، خەبات دێهدار چالاکی کرێکاری شاری سنە ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی شۆڕشی گشتگیر لە ٢٨ی ڕەزبەر دەستبەسەر و ٧ی خەزەڵوەر بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

جێی سەرنجە کە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیشیان نییە بەدەستەوە.

ق.ش

Related posts

چی لە پشتەوەی ئێعدامی بەردەوامی هاوڵاتییانی کوردەوەیە

Rahim Kholafai

نەوسوود؛ هەڵدێرانی کۆڵبەرێکی تر لە بەرزایی

Rahim Kholafai

دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنن

Leave a Comment